نوچەنێت–قطرە
ناوەندی لێکۆڵینەوەی سترانفۆر، لە دوایین راپۆرتی سەبارەت بە پێشبینییەکانی بۆ ساڵی ٢٠١٩، جەخت دەکاتەوە کە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، نابنە هۆی رووخانی رژێمی ئێران.
ئەنیستیتۆی سترانفۆر، هەروەها لە راپۆرتەکەی پێشبینی ئەوەشی کردووە، کە سزاکانی ئەمریکا، هیچکات ئێران ناچار ناکات بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
بە گویڕەی راپۆرتەکەی سترانفۆر، گەمارۆکانی سەر ئێران زیان بەم وڵاتە دەگەیەنێ، بەڵام نابێت هۆی کەوتنی کۆماری ئیسلامی. ئەمریکا هیوای لە سەر کاریگەی ئەم گەمارۆیانە هەڵچنیوە، کە دواجار ئێران ناچار بێت بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان، بەڵام مێژووی کۆماری ئیسلامی نیشانی داوە لە وەها دۆخێکدا، رەوت و باڵەکانی سەر بەم رژێمە بەرامبەر بە گوشاری دەرەکی یەکگرتووە دەبن.
لە درێژەی راپۆرتەکەی سترانفۆردا هاتووە “رەنگە ئێران لە ژێر کاریگەری گەمارۆکان، بیهەوێ تۆڵە لە ئەمریکا بکاتەوە، هەر بۆیە پێدەچێ لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل بجووڵێتەوە.