نوچەنێت–ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا، هەر جۆرە دانوستان و گفتوگۆیەک سەبارەت بە برێگزیت (چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا) رەتدەکاتەوە و دەشڵێت، ئەم یەکێتییە ئامادە نییە لەبارەی سنوورەکانی ئیرلەند، دانوستان بکاتەوە.
دۆناڵد تاسک، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا جەختیش دەکاتەوە، کە ئامادە نین سەرلەنوێ سەبارەت بە پرسی برێگزیت دانوستان بکەن.
ئەم لێدوانەی دۆناڵد تاسک وەک کاردانەوە بەرامبەر بە گوتەکانی تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دێ، کە پێداگری لە سەر دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی بەریتانیا لە بارەی برێگزیتەوە دەکات، کە بڕیارە دەنگی لە سەر بدات.