تورکیا داوایەک ئاراستەی واشنتۆن دەکات

0

نوچەنێت–ئانادۆڵ

ئەنقەرە داوا لە واشنتۆن دەکات، پابەندی رۆحی شەراکەتی خۆی بمێنێتەوە.

فواد ئۆکتای، جێگری سەرۆککۆماری تورکیا داوا  لە ئەمریکا دەکات، ئەم وڵاتە پابەندی شەراکەت و هاوپەیمانی خۆی لە گەڵ ئەنقەرە بمێنێتەوە.

ئۆکتای لەم بارەوە دەڵێت: چاوەڕوانیمان لە ئەمریکا ئەوەیە، کە لە هەموو بوارەکان پابەندی شەراکەتی لە گەڵ تورکیا بمێنێتەوە، هەروەها داواکارین ئەمریکا رێز بۆ هەوڵەکانی تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دابنێ.

ئەم لێدوانەی جێگری رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتێکدایە، کە تورکیا خوازیاری رادەستکردنی فەتحولا گولەن لە لایەن ئەمریکاوەیە.

هەفتەی رابردوو، سەرۆکی میتی تورکیا، سەردانی واشنتۆنی کرد و ئەم داوایەی لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکا خستە بەر باس.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com