نوچەنێت–الجزیرە
جێگری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان جەخت دەکاتەوە، زیاتر لە دوو لە سەر سێی خەڵکی یەمەن، لە گەڵ قەیرانی برسێتی و خۆراک بەرەوڕوون، سەرباری ئەمەش، لایەنەکانی شەڕی ناوخۆی یەمەن، رێگرن لە بەردەم ناردنی یارمەتی مرۆیی بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە.
مارک لوکوک، جێگری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانە، لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە شاری نیۆیۆرک، گوتی: لە گەڵ زۆریەک لە خەڵکی گەمارۆ لەسەری یەمەن دیدارم ئەنجام داوە، زۆریەک لە خەڵکی ئەم وڵاتە لە گەڵ مەترسی مەرگ بە هۆی برسێتییەوە بەرەوڕوون.
لوکوک دەشڵێت “ملیۆنان کەس لە خەڵکی یەمەن لە برسێتی، نەخۆشی، بێ هیوایی و ترسدا دەژین و هەموو ئەمانە هەڵگری یەک پەیامە، ئەویش دۆخی قەیراناوی و مەترسیدارە.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان، ٧٠%ی خەڵکی یەمەن، واتە نزیک بە ٢٠ ملیۆن کەس لە برستێدا ژیان دەبەنە سەر.