ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەم مەبەستە کۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت: نەوزاد عەلی

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ر ایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ بڕیارێکیمان لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، پێنەگەیشتووە، ئێمەش  وەک عورفێکی یاسایی بەردەوامی بەکارەکانی خۆمان دەدەین.

بەپێی نوسراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیارە سبەینێی سێشەممە ١١-١٢-٢٠١٨ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆببێتەوە، بەپێی خشتەی كاری كۆبونەوەکە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئیسماعیل عەلی لەجیاتی غالب محەمەد، دیمەن ڕەزا لەجێی سەلمە فاتیح، بەرزان حامد لەجێی دانا محەمەد جەزا لەئەندامێتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستبەكاردەبن و سوێندی یاسایی دەخۆن. هەروەها دەستلەكاركێشانەوەی ئەنوەر تاهیریش لەپۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا پەسەند دەكرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئامانج نەجیب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە بەردەوامی کارەکانی ئەنجومەن، ڕایگەیاند “ڕاستە ماوەی یاسایی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆتایی هاتووە، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێکیمان لەئەنجومەنی وەزیرانەوە پێنەگەیشتووە، بۆیە ئێمەش  وەک عورفێکی یاسایی بەردەوامی بەکارەکانی خۆمان دەدەین، ئەوکاتەی بڕیارێک دەردەچێت سەبارەت بەکاری ئەنجومەنەکان”.

ناوبراو جەختیشیکردەوە “هەرکاتێک ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی دەربکات سەبارەت بە کاری ئەنجومەنەکان ئێمە پێوەی پابەند دەبین، بەڵام لەبەرئەوەی هیچ بڕیارێک یان ڕێنماییەکمان بۆ نەهاتووە، بە حکومی ئیستمراریەت ناتوانین کارەکەمان جێبهێڵین، چونکە ئەوە کارێکی نابەرپرسانەیە”.

ئامانج نەجیب، هەروەها گوتی “ناکرێت شار بەبێ ئەنجومەن و ئەدای ئەنجومەن بەرەڵا بکرێت، بۆیە کۆبوونەوەکەی سبەینێشمان لە چوارچێوەی بەردەوامی کارەکانی ئەنجومەنی پارێزگادایە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com