ئەمریکا لەسەر کاندیدی حەشدی شەعبی هاتەدەنگ

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، داوای کشانەوەی کاندیدی حەشدی شەعبی بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆی عێراق، دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە درەنگانی شەوی چوارشەممە ٢٤-١٠٢٠١٨، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق،  لە پەرلەمان سوێندی یاسایی خوارد و ١٤ وەزیر لە کابینەکەی، لە پەرلەمانەوە متمانەیان وەرگرت و هەشت وەزیریش بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان، متمانەیان پێ نەدرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٠-١٢-٢٠١٨، رۆژنامەی ئەلئەخبارـی لوبنانی، لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاوی کردووەتەوە، رۆژی شەممەی رابردوو دۆگلاس سلێمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لەگەڵ فالح فەیاز، کاندیدی هاوپەیمانی فەتح، کۆبووەتەوە.

دۆگلاس سلێمان لە کۆبوونەوەکەدا داوای لە فالح فەیاز کردووە “بۆ پاراستنی پرۆسەی سیاسی و رێگرتن لە تەقینەوەی شەقامی عێراقی”، خۆی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ بکێشێتەوە.

هەروەک رۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە، فالح فەیاز رەتیکردووەتەوە لە خۆکاندیدکردن بکشێتەوە و رایگەیاندووە، کە ئەو بە بڕیارێکی کەسی نەبووەتە کاندید، بەڵکو “کاندیدی عادل عەبدولمەهدی و هاوپەیمانی فەتحە”.

بەهۆی ناکۆکی لایەنە شیعیەکان لەسەر کاندیدی ژمارەیەک وەزارەتی عێراقی، تا ئێستا عادل عەبدولمەهدی نەیتوانیوە پۆستی ئەو وەزارەتە و حەوت وەزارەتی دیکە پڕ بکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com