نوچەنێت–ساندی تایمز
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە هەوڵدایە پرۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی وڵاتەکەی لەبارەی برێگزیتەوە دوابخات.
ساندی تایمز ئاشکرای دەکات، کە تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە رۆژانی داهاتوو سەردانی برۆکسێل دەکات، تاکوو دۆخێکی باشتر بۆ چوونە دەرەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا بڕەخسێنێت.
ساندی تایمز ئاشكراشی دەکات، کە رەنگە کۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆی پەرلەمانی بەریتانیا، سەبارەت بە نەخشەڕێگای برێگزیت دوابخرێت، ئەمە لە کاتێکدایە، کە گریمانە دەکرێ ئەم نەخشەڕێگایەی مەی، لە پەرلەمان دەنگ نەهێنێتەوە.
رۆژنامەکە ئەوە دەخاتەڕوو، کە ژمارەیەک لە وەزیرەکانی کابینەی حكومەتی مەی، لە هەوڵدان گشتپرسییەکی دیکە بۆ پرسی ئەندامەتی ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا رێکبخەن.