نوچەنێت–ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەنجومەنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەمریکا، لە تویتێکدا ئاماژەی بە گۆڕانکاری خێرا لە کیشوەری ئەوروپا کردووە و دەشڵێت “دۆخی ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپی بەرەو ناجێگربوون دەڕوا.
ریچارد هاس، سەرۆکی ئەنجومەنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەمریکا، ئەم گۆڕانکاریانەی ئەوروپا بە دووبارە بوونەوەی مێژوو وەسف دەکات و دەشڵێت: ئەوروپا لە جێگیرترین ناوچەی جیهان، خەریکە بگۆڕدرێ بۆ ناوچەیەک، کە بەرەو ناجێگیربوون دەڕوا.
ریچارد هاس، بە ئاماژەدان بە سەرهەڵدانی نائارامی لە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپی، لە بارەی دۆخی کیشوەری ئەوروپا هۆشداری دەدات.
ریچارد هاس دەشڵێت: پاریس لە ئاگردایە و لە کۆتایی سەردەمی یەکێتی ئەوروپا نزیک دەبینەوە، روسیا خەریکی هەڵوەشاندنەوەی ئۆکرانیایە و بەریتانیش بە هۆی برێگزیتەوە، زیان لە پەیکەرەی ئەم یەکێتییە دەدات، هەموو ئەمانە بە یەک مانایە، ئەویش دووبارە بوونەوەی مێژووە.