نوچەنێت–عەرەب ویکلی
پێگەیەکی عەرەبی، لە یاداشتێکدا ئاماژەی بە قووڵبوونەوەی ناکۆکی و تەنگژەی نێوان تاران و واشنتۆن کردووە.
پێگەی عەرەبی “عەرەب ویکلی” لە یاداشتێکدا وێڕای ئاماژەکردن بە رەوانە کردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو.ئێس.ئێس، لە لایەن ئەمریکاوە بۆ کەنداو و هەروەها تاقیکردنەوەی موشەکی بالستی لە لایەن ئێرانەوە، ئەم جموجۆڵانەی وەک ئاماژەکانی توندتربوونەوەی گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لێکداوەتەوە.
لە درێژەی بابەتەکەی عەرەب ویکلی ئاماژە بەوەش کراوە، کە ئەمریکا وەک هۆشدارێک، کەشتی جەنگی یو.ئێس،ئێسی رەوانەی کەنداوی عەرەبی کردووە و ئەمەش وەک کارادنەوەیەک بەرامبەر بە تاقیکردنەوەی موشەکی ئێڕان هەژمار دەکرێت، لەم رووەوە دەبێ چاوەڕوانی ئاڵۆزتربوونی گرژی نێوان ئێران و ئەمریکا بکرێت.