نوچەنێت–السومریە نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی فتح دەڵێت، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دەستی سەرۆکوەزیرانی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کابینەکەی کراوە هێشتۆتەوە.
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فتح دەشڵێت: عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوو بژاردەی لەبەردەم ئێمە داناوە، یان ئەوەی دەسەڵاتی ئەوەی پێبدەین، کە ئەندامانی کابینەی لە لایەن خۆیەوە هەڵبژێردرێ یان ئەوەی، کە ئێمە کاندیدی خۆمان بە ناوبراو بناسێنین.
عامری ئاشکرای دەکات، کە “فالح الفیاض” کاندیدی سەرۆکوەزیرانی و پەیوەندی بە فراکسیۆنی “البناء“ەوە نییە.
عامری هەروەها دەشڵێت، بانگەشەی ئەو لایەنانە رەتدەکەینەوە، کە دەڵێن الفیاض لە لایەن وڵاتانی دەرەوەی بۆ وەزارەتی ناوخۆ کاندید کراوە.