واشنتۆن: ئێران لە داهاتوو جێگای نابێتەوە

0

نوچەنێت–رۆیتەرز

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەئ ئەمریکا دەڵێت، لە یەمەنی داهاتوودا رێگە بە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر سعودیە و ئیمارات نادرێت.

تیموتی لەندرکینگ، یاریدەدەری وەزیری دەەروەی ئەمریکا بۆ کاروباری کەنداو، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی دیسەمبەر، رایگەیاند: واشنتۆن هانی حوسییەکانی یەمەن و دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتە دەدات، کە بە ئاراستەی پێکهێنانی ئاشتی و ئارامی هەنگاو بنێن.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاشکرای کرد، کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، ئامادە نییە پشتیوانیەکانی بۆ هاوپەیمانی عەرەبی–ئیسلامی بە سەرکردایەتی سعودیە رابگرێت.

ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەروەها دەڵێت دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ناوخۆی یەمەن، رێگە بە ئێران نادرێ بە هۆی حوسییەکانی یەمەن هەڕەشە لە ئاسایشی سعودیە و ئیمارات بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com