نرخی نەوتی گەیشتە ئەم ئاستە

0

نوچەنێت: رویتەرز

دوای ئەوەی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بڕی بەرهەم، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دوای رێککەوتنی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆ یەکشەممە ٩-١٢-٢٠١٨، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٦١.٣١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی یەک بەرمیل نەوی خاوی تەکساسی ئەمەریکاش بە ٥٢.١٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەفتەی رابردوو وڵاتانی ئەندامی هەناردەکردنی نەوت (ئۆپێک) لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بڕی بەرهەم لە بازاڕەکاندا، ئەوەش وایکرد نرخی نەوت ٥٪ بەرزببێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com