سەدان هەزار ئەفغانی ئێرانیان بەجێهێشت

0

نوچەنێت–عەرەب نیوز

بە هۆی ئابووری داڕماوی ئێران و دۆخی نالەباری ژیان لەم وڵاتە بە سەدان هەزار ئەفغانی بە شێوەی دڵخواز ئێرانیان بە جێ هێشتووە.

گوشاری گەمارۆکان و دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی وای کردووە، کە نزیک بە ٧٠٠ هەزار پەنابەری ئەفغانی هەوڵی جێهێشتنی ئەم وڵاتە بدەن. ئەم پەنابەرانە یان گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان یان لە هەوڵدان لە تورکیاوە بچنە وڵاتانی ئەوروپی.

دوای ئەوەی، کە واشنتۆن بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، لە رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران کشایەوە و دواتریش سزای توندی بە سەر ئێراندا سەپاند، بەهای تمەنی ئێرانی دابەزی و دۆخی ئابوری و دارایی ئەم وڵاتەی بەرەو قەیران برد.

رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران لەم بارەوە رایگەیاندووە: لە سەرەتای ساڵەوە ٧٠٠ هەزار ئەفغانی گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان. بە گوێڕەی بەیانی ئەم رێکخراوەم، دۆخی ناجێگیری سیاسی و ئابوری ئێران، هۆکارە سەرەکیەکانی گەڕانەوەی پەنابەرانی ئەفغانین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com