نوچەنێت–ئاژانسەکان
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی روسیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەبارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی لوبنان و سوریا گفتۆیان کرد.
ئەمڕۆ شەممە ٨ی دیسەمبەر، بنیامین نەتانیاهۆ و ڤلادیمیر پوتین بە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی، گفتگوگۆیان ئەنجام دا.
کەناڵی ١٠ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل رایگەیاند، کە ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییانەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر تونێلەکانی حەماس، تەوەری سەرەکی ئەم گفتوگۆیە بووە.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا، سەرۆکی روسیا جەختی لە سەر بڕیاری ژمارە ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی کردۆتەوە.
بڕیاری ژمارە ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش دوای شەڕی ٣٣ رۆژە لە ساڵی ٢٠٠٦ لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە پەسەند کرا .
دوو لایەن هەروەها جەختیان لە سەر هەماهەنگی زیاتر لە نێوان سوپای روسیا و ئیسرائیل لە سوریا کردۆتەوە.