نوچەنێت–شپیگڵ
گۆڤاری شپیگڵ لە راپۆرتێکدا بە پشت بەستن بە زانیاریەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵـمانیا، باس لە گەڕانەوەی منداڵانی ئەندامی داعش لە عێراق بۆ ئەڵمانیا دەکەنەوە.
شپیگڵ رایگەیاندووە: دەوڵەتی ئەڵمانیا لە بەرنامەیدایە ئەو منداڵانەی، کە ئەندامی داعش بوونە و لە عێراق دەستگیر کرابوون، بگەڕێنێتەوە بۆ ئەم وڵاتە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پشتڕاستی دەکاتەوە، کە پلانێک بۆ گەڕاندنەوەی مندالآنی داعش لە عێراقەوە بۆ ئەڵمانیا ئامادە کراوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەو منداڵانەی، کە لە عێڕانەوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ ئەم وڵاتە، رادەستی بنەماڵە یان کەس و کارەکانیان دەکرێن.
بەرپرسانی دەزگای دادوەری ئەڵمانیا جەخت دەکەنەوە، کە بۆ ئەوەی مافەکانی منداڵان پێشێل نەکرێن، نابێ ببنە قوربانی بۆچوون و ئایدیۆلۆژیای باوک و دایکیان، کە چوونەتە ریزەکانی داعشەوە.