نوچەنێت: ئاژانسەکان
دادگای ڤەنکۆڤێری کەنەدا ئاشكرای دەکات، کە واشنتۆن داوای رادەستکردنی بەڕێوەبەری بەشی دارایی کۆمپانیای هۆواوی دەکات، کە بە تۆمەتی فرۆشتنی تەکنەلۆجی بە ئێران و پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەم وڵاتە دەستگیر کراوە.
ڤانژو مەنگی، چل و شەش ساڵە کچی دامەزرێنەری کۆمپانیای هۆواوی، کە بە گەورەترین کۆمپانیای دابینکردنی دەزگای پەیوەندی لە جیهان هەژمار دەکرێت، بە تۆمەتی پێشێلکردنی سزاکانی سەر ئێران، رۆژی رابردوو دادگایی کرا.
دەزگا هەواڵگریەکانی ئەمریکا دەڵێن، کۆمپانیای هۆواوی پەیوەندی راستەوخۆی بە چینەوە هەیە. رۆژی یەکەمی دیسەمبەر، ئەم بەڕێوەبەرەی کۆمپانیای هۆواوی، لە سەر داوای ئەمریکا دەستگیر کرا. ئەم رووداوانە نیگەرانیەکانی لەبارەی پەرەسەندنی شەڕی بازرگانی لە نێوان واشنتۆن و پەکین زیاتر کردووە.
هۆواوی پێشتر هەر جۆرە پێشێلکردنێکی سزاکانی رۆژئاوای بۆ سەر ئێڕان رەتکردبووەوە.