جێگەی مێرکل پڕکرایەوە

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

لە سی‌ویەکەمین کۆنگرەی حزبی دیموکرات مەسیحی ئەڵمانیا، ڕێبەری نوێی خۆی دیاری کرد. ئانگرت کرامپ کارنباور، بە ٥١٧ دەنگ بوو بە سەرۆکی نوێی حزبی دیموکرات مەسیحی ئەڵمانیا.

بەپێی هەواڵی (DW) سی‌ویەکەمین کۆنگرەی حزبی دیموکرات مەسیحی ئەڵمانیا، کە دوێنی هەینی٧-١٢-٢٠١٨، لە شاری هامبۆرگ بەڕیوەچوو، ژنێک بەناوی ئانگرت کرامپ کارنباور، و دوو پیاو بە ناوەکانی فریدریش مرتس و ئێنس ئەشپان بۆ ڕێبەری خۆیان کاندید کرد، کە لە قۆناغی یەکەمی دەنگداندا ئێنس ئەشپان لادرا.

لە قۆناغی دووەمی دەنگداندا ڕکابەری لە نێوان ئانگرت کرامپ و فریدریش مرتس دەستی پێکرد. لە کۆی یەک هەزار و یەک نوێنەری کۆنگرە دەنگی ٩٩٩ کەس دیار بوو لە کۆی ئەو دەنگانە ٥٢٧ کەس دەنگیان بە خانمی ئانگرت کرامپ کارنباور و ٤٨٢ کەسیش دەنگیان بە فریدریش مرتس دا.

بەم چەشنە خانمی کرامپ کارنبارۆ بە ٥١.٧٪ و فریدریش مرست بە ٤٨.٢٪ی دەنگی نوێنەرانی حزبی دەسەڵاتداری دیموکرات مەسیحییان بەدەستهێنا.

ئانگرت کرامپ کارنباور پاش ئەنجێلا میرکێل، دووەمین ژنە کە دەبێتە ڕێبەری حزبی دیموکرات مەسیحی ئەڵمانیا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com