نوچەنێت–راشاتودەی
روسیا بەوە تۆمەتبار دەکرێ، کە سەبارەت بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا چەواشەکاری دەکات.
هەر یەک لە وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا، لە بەیانێکی هاوبەشدا، مۆسکۆیان بە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگاندا تۆمەتبار دەکەن و رایانگەیاندووە، کە روسیا لە پەیوەندی لە گەڵ هێرشە کیمیاییەکانی سوریا، هەواڵی ناڕاست و چەواشە بڵاو دەکاتەوە.
روسیا پێشتر رایگەیاندبوو، کە رۆژی ٢٤ی نۆڤەمبەر، ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا هێرشی کیمیاییان بۆ سەر دوو گەڕەکی حەلەب ئەنجام داوە.
ئەمریکا و بەریتانیا جەخت دەکەنەوە، ئەوە سوپای سوریا بووە، کە ئەم هێرشە کیمیایەی ئەنجام داوە.