یەکێتی ئەوروپا لەبارەی ئێران کۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت–ئاژانسەکان

ئەنجومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، بڕیارە رۆژی دووشەممە ١٠ی دیسەمبەر، لە بارەی ئێران کۆبێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی فینلاند رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دووشەممەی داهاتوو بەرێوە دەچێت و تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان، ئێران و رێککەوتنی ئەتۆمی ئەم وڵاتەیە.

بە پێی هەواڵێک، کە لە سەر پێگەی وەزارەتی دەرەوەی فینلاند بڵاو بۆتەوە، ئالٶزیەکانی ئەم دواییانەی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، تەوەرێکی دیکەی ئەم کۆبوونەوە دەبێت.

چالاکیە هەواڵگری و تیرۆریستییەکانی ئێران لە دانیمارک و فەرەنسا و رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، دوو پرسی سەرەکین، کە ئەنجومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا باس و گفتوگۆی لەبارە دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com