ئێڕان دروشـمی مەرگی هەڵگرتووە

0

نوچەنێت–یۆرۆ نیوز

سەرۆکی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، گەمارۆکانی سەر ئێران کەم وێنەیە و رێگە بەم وڵاتە نادات، کە دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات. وڵاتێک، کە دروشـی مەرگ و نەمانی بۆ ئەمریکا هەڵگرتووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی ٧-١١-٢٠١٨، لە گوتارێکدا لە رێوڕەسمی جەژنی حنوکا، کە بە یەکێک لە رۆژە پیرۆزەکانی جولەکەکان هەژمار دەکرێت، ئیسرائیلی وەک دێموکراسییەکی گەشەکردوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسف کرد.

دۆناڵد ترەمپ، جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران و ئەم رێککەوتنەی بە مەترسیدار وەسف کرد و گوتیشی: ئێمـە لە رێککەوتنێکی مەترسیدار لە گەڵ ئێڕان کشاینەوە، بە رادەیەکی کارەساتبار بوو، کە نەدەبا واژۆی لە سەر کرابا.

سەرۆکی ئەمریکا، رەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی ئێران گرت و گوتیشی “سیاسەتەکانی ئێران ناوچەکەی خستۆتە مەترسییەوە، نابێ رێگە بدەین گەورەترین سپۆنسەری تیرۆریزم دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات؛ رژێمێک، کە هەڕەشەی نەمانی ئیسرائیل دەکات و بەردەوام دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا دەڵێتەوە، دڵنیا بن رێگەی پێنادەین”.

سەرۆکی ئەمریکا، لە درێژەدا جەختی لە سەر پشتیوانی ئەمریکا لە ئیسرائیل کردەوە  و گوتی “ساڵێک لەمەوبەر، باڵیۆزخانەی ئەمریکامان بۆ قودس گواستەوە، بڕیارێکی دروست بوو، چونکە قودس پایتەختی راستەقینەی ئیسرائیلە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com