نوچەنێت–سی.ئێن.ئێن
ئەمڕۆ (هەینی ٧ی دیسەمبەر)، حزبی سۆسیال دیموکراتی ئەڵـمانیا هەڵبژاردن بۆ جێگرەوەی ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەم وڵاتە دەکات.
چەند هەفتە بەر لە ئێستا، ئانجێلا مێرکل رایگەیاند، واز لە پۆستی سەرۆکایەتی حزبی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا دەهێنێ و بڕیارە ئەمرئ جێگرەوەیەک بۆ ناوبراو دیاری بکرێت.
سێ کەس چانسی بە دەستەوەگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەم حزبەیان هەیە، کە بریتین لە ئانگرێت کرامپ کارنبائێر، قوتابی خودی مێرکێل، فرێریش مرێز، رکابەری لەمێژینەوەی مێرکل و یێنس سپاهەن، وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا.
دەگوترێ خانمی کارنابئێر، کە ناوبانگی مینی مێرکلی پێدراوە، چانسی زۆرتری بۆ جێگرەوەی مێرکل هەیە.