نوچەنێت: بلۆمبێرگ
پێگەی بلۆمێرگی ئەمریکی، ئەمڕۆ هەینی ٧ی دیسەمبەر، بە گێڕانەوە لە سێ سەرچاوەی باوەرپێکراو رایگەیاند، کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، لە بەرنامەیدایە هیزەر نائۆرت، گوتەبێژی ئێستای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وەک باڵێۆزی هەمیشەیی ئەم وڵاتە لە نەتەوەیەکگرتووەکان دیاری بکات.
بە گوێڕەی زانیاریەکانی ئاژانسی بلۆمێرگ، نائۆرت وەک جێگرەوەی نیکی هێلی دیاری دەکرێت.
کۆشکی سپی تاکوو ئێستا بە فەرمی ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردۆتەوە و لە ئەگەر پشتراست کردنەوەی، دەبێ شیاوبوونی نائۆرت لە لایەن سینای ئەمریکاوە پشتراست بکرێتەوە.
جێێ ئاماژەیە نیکی هێلی، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، چەند مانگ بەرلە ئێستا رایگەیاند، کە بە هۆکاری تایبەت بە خۆی دەستلەکاردەکێشێتەوە.