نوچەنێت
مه‌رجه‌عێكی شیعه رایگه‌یاند، پرۆسه‌ى سیاسی ئێستاى عێراق، ئاماده‌كارییه بۆ دابه‌شكردنى وڵات بۆ سه‌ر چه‌ند وڵاتێكى بچووك.
محه‌ممه‌د مه‌هدی خاڵسی، یه‌كێك له مه‌رجه‌عه‌كانى مه‌زهه‌بى شیعه له وتارى هه‌ینیدا له كازمییه، له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى به‌سڕه‌وه ڕایگه‌یاند “ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان له به‌سڕه، ئاماژه‌یه بۆ نه‌مانى ئۆقره‌ى گه‌لى عێراق، كه‌چى لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌رقاڵى كێشه و ناكۆكییه‌كانى خۆیانن له‌سه‌ر پۆسته بالاكان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه لایه‌نه‌كان شه‌ڕیانه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان زۆرترین ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ست بهێنن، به‌بێ ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان پێشكه‌ش به‌هاووڵاتییان بكه‌ن. ده‌شپرسێت “ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه نه‌توانرێت حكومه‌ت پڕ بكرێته‌وه، ئه‌ى حكومه‌ت كه‌ى ده‌توانێت خزمه‌ت بكات و به‌رنامه‌كه‌ى خۆى جێبه‌جێ بكات”.
ئەو مەرجەعە شیعەیە دەشڵێت، لایه‌نى مه‌ترسیدارى پرۆسه‌ى سیاسی ئێستا ئه‌وه‌یه، كه به‌و هه‌موو كۆسپ و گه‌نده‌ڵی و پشك پشكێنه‌وه، كه‌شێك دروست كراوه به‌ئامانجى ئه‌وه‌ی عێراق بۆ چه‌ند وڵاتێك دابه‌ش بكرێت. ڕوونیشی كرده‌وه، كه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ى ئه‌و ئامانجه، دروستكردنه‌وه‌ى وڵاته له‌سه‌ر بنه‌ماى پارچه پارچه بوون و تایفه‌یی و ڕه‌گه‌زیی.