نوچەنێت
دره‌نگانێكی شه‌وى ڕابردوو، فه‌رمانده‌یه‌كی میلیشیای سەرایای سەلام ـی سەر به ره‌وتى سه‌در له به‌غدا كوژرا.
ئەمە لەکاتێکدایە، ململانێکانی نێوان شیعە -شیعە تۆخبووەتەوە، شارەزایانی سیاسی پێیانوایە عێراق لەبەردەم مەترسی جددی دایە و ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی کابینەی نوێ لە ئارادایە و بەو هۆیەوە شەڵەژانی سیاسی و ئەمنی و ئابووری زیاتری لێدەکەوێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، چەند چه‌كدارێکی نه‌ناسراو و ده‌مامكدار، ته‌قه‌یان له عه‌لى حوسێن حیجامى، سه‌ركرده له میلیشیای سه‌ریا سه‌لامى سه‌ر به ڕه‌وتى سه‌در كرد.
سەرجاوەئاگادارەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە، كه ڕووداوه‌كه له ناوچه‌ى شوعله له باكوورى خۆرئاواى شارى به‌غدا ڕوویدا و ده‌ست به‌جێ حیجامی فەرماندەی سەربازی سه‌ر به‌ڕه‌وتى سه‌در، گیانى له‌ده‌ستدا.

