نوچەنێت: ئاژانسەکان
به‌نگین رێكانی، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون و شاره‌وانییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی وه‌زاره‌تی دادیش به‌ڕێوه‌ده‌بات.
به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه واژۆی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی له‌سه‌ره، به‌نگین رێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون و شاره‌وانییه‌كانی، راسپاردووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌تی داد به‌شێوه‌یه‌كی كاتی، تاوەکو ئه‌و كاته‌ی به‌ربژێری وه‌زاره‌ته‌كه له په‌رله‌مانی عێراق په‌سند ده‌كرێت.
به‌پێی نووسراوه فه‌رمییه‌كه، كه به‌رواری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٦-١٢-٢٠١٨ـی له‌سه‌ره، عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌پشتبه‌ستن به‌مادده‌ی ٧٨ـی ده‌ستوور و بڕیارنامه‌ی سه‌رۆككۆمار بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومی، ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كارهێناوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تاوەکو ئه‌و كاته‌ی به‌ربژێره‌كان له په‌رله‌مانه‌وه په‌سند ده‌كرێن.