نوچەنێت–سپۆتنیک
کۆمیسیۆنی سەربەخۆی سکاڵای هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەم دواییانەی لە پایتەختی ئەم وڵاتە هەڵوەشاندەوە.
عەلی رەزا روحانی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی سکاڵاکانی هەڵبژاردنی ئەفغانستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی دیسەمبەر، رایگەیاند: لە سەر بڕیاری ئەم کۆمیسیۆنە و بە هۆکاری ساختەکاری، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ویلایەتی کابۆلی هەڵوەشاندۆتەوە.
بە گوتەی روحانی، کۆمیسیۆن لە دانیشتنی رۆژی رابردوودی خۆیدا بڕیاری داوە سەرجەم دەنگەکان لە ویلایەتی کابۆل هەڵبوەشێنێتەوە و لە ئەنجامدا دەبێ جارێکی دیکە لە پایتەختی ئەفغانستان هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.