ئەمریکا داوای هەڵوێست لە ئەوروپا دەکات

0

نوچەنێت–یۆرۆ نیوز

برایان هوک، نوێنەری ئیدارەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێڕان دەڵێت، چاوەڕێ دەکرێ یەکێتی ئەوروپا لە پەیوەندی لە گەڵ تاقیکردنەوە موشەکیەکانی ئێڕان، سزای ئەم وڵاتە بدات.

بەرپرسی دۆسیەی ئێڕان لە وەزارەتی دەرەوە، کە وێڕای مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەردانی برۆکسێلی کردووە دەڵێت “یەکێتی ئەوروپا توانای سزادانی ئێرانی هەیە”.

برایان هوک دەشڵێت: بە پێی ئەو بەڵگانەی لە بەردەستدان، ئێڕان خەریکی پەرەپێدان بە بەرنامەی موشەکی خۆیەتی، دەمانهەوێ بە هاوبەشی لە گەڵ ئەوروپا سزای بدەین.

بەرپرسی کەیسی ئێڕان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەروەها دەڵێت، ئەوروپیەکانیش بەڵگەی پێویستییان لەبارەی هەوڵەکانی ئێڕان بۆ پەرەپێدان بە بەرنامەی موشەکی لە بەردەستدایە. ئەنجومەنی ئاسایشیش بڕیارەی پەیوەندیدارەی لەم بارەوە هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com