ئەمریکا بڕیارێکی نوێ لەبارەی عێراقەوە دەدات

0

نوچەنێت–سی.ئێن.بی.سی

پێگەی سی.ئێن.بی.سی ئەمریکی، لە سەر زاری شارەزایانی بواری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەم وڵاتە بە ئەگەری زۆر عێراق لە بازنەی گەمارۆکانی خۆی بۆ سەر ئێڕان وەلابنێ.

ئێڕان نیوەی کارەبای عێراق دابین دەکات. ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، مانگی رابردوو هاوکات لە گەڵ گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێڕان، مۆڵەتێکی ٤٥ رۆژەی داوە بە عێراق تاکوو بە شێوەی کاتی لە هاوردەکردنی وزەی ئێران بەردەوام بێت، بەو مەرجەی، کە بتوانێ جێگرەوەیەک بۆ وزەی ئێران بدۆزێتەوە.

ریچارد نفیو، کارناسی باڵای گەمارۆکان لە ئیدارەی باراک ئۆباما لەم بارەوە دەڵێت: پێدەچێ ئەمریکا بتوانێ چارەسەرێک بۆ عێراق بدۆزیتەوە. ئیدارەی ئەمریکا بە باشی تێدەگات، کە عێراق وڵاتێکی گرنگە لە ململانێکانی لە گەڵ ئێڕان.

کەناڵی هەواڵی سی.ئێن.بی.سی، هەروەها دەڵێت، ئیدارەی ئەمریکا رێگە بە عێراق دەدات لە مامەڵە لەگەڵ ئێران بەردەوام بێت، هەر چەند تاکوو ئێستا مەرجەکانی ئەم بەردەوام بوونە لە لایەن ئیدارەی ئەمریکاوە رانەگەیێندراوە.

عێراق بە ١٢ ملیار دۆلار بازرگانی لە ساڵدا بە سێهەمین شەریکی بازرگانی ئێڕان هەژمار دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com