بەڕێوەبەری کۆمپانیای هۆواوی دەستگیر کرا

0

نوچەنێت–ئاژانسەکان

دەوڵەتی کەنەدا یەکێکی لە بەڕێوەبەرانی بالآی کۆمپانیای هۆواوی بە تۆمەتی پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێڕان دەستگیر کرد.

کەنەدا بڕیارە ئەم بەڕێوەبەرەی کۆمپانیای هۆواوی رادەستی دەوڵەتی ئەمریکا بکات.

بەڕێوەبەری دارایی کۆمپانیای هۆواوی لە شاری ڤەنکۆڤێری کەنەدا دەستگیر کراوە. گوتەبێژی وەزارەتی دادی کەنەدا دەڵێت: مێنگ ڤانژو، کچی دامەزرێنەری ئەم کۆمپانیایە، بڕیارە سبەی ٦ی دیسەمبەر، بچێتە بەردەم دادگا.

کۆمپانیای هۆواوی، تاکوو ئێشتا سەبارەت بەم هەواڵە کاردانەوەی نەبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com