نوچەنێت: ئاژانسەکان
ئەمڕۆ ١٨ ئەندامی پەرلەمانی ئێران لە بازنەی ئیسفەهان بە کۆمەڵ دەستیان لەکارکیشایەوە بەهۆی قەیرانی ئاو لە پارێزگاکە.
پارێزگای ئیسفەهان لە باشووری ناوەڕاستی ئێران هەڵکەوتووە و لە ساڵانی رابردوو بەهۆی وشکە ساڵی، زۆربوونی رێژەی دانیشتووانی و پڕۆژەی گواستنەوەی ئاو بۆ پارێزگاکانی دیکە رووبەڕووی قەیرانی کەم ئاوی بووەتەوە و بە سەدان گوندی پارێزگاکەش مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە.
ئەمڕۆ (چوارشەممە ٥-١٢-٢٠١٨)، ١٨ ئەندامی پەرلەمانی ئێران لە بازنەی ئیسفەهان بە کۆمەڵ دەستیان لەکارکیشایەوە و نامەی دەستلەکارکیشانەوەی بە کۆمەڵی نوێنەرانی پارێزگای ئیسفەهاندا هاتووە، ئەگەر نەتوانن مافی چەندین ملیۆن کەس بۆ هەبوونی ئاوی خواردنەوە دابین بکەن هیچ هۆکارێک نابینن درێژە بە نوێنەرایەتیان لە پەرلەمانی ئێران بدەن.