نوچەنێت–هەواڵنێری فەرەنسا
ئەمریکا مۆڵەتێلی دوو مانگە بۆ مۆسکۆ دیاری دەدات و دەشڵێت، ئەگەری روسیا پابەندی خاڵەکانی رێککەتونی ئەتۆمی نێوانیان نەبێ، واشنتۆن لێی دەکشێتەوە.
رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ، لە سەردەمی شەڕی سارد واژۆ کراوە.
مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا رایگەیاند: مۆڵەتێکی ٦٠ رۆژە دەردرێتە روسیا، تاکوو لەو ماوەیە پابەندبوونی خۆی بە رێککەوتنی کۆنترۆڵی موشەکە نێووەند مەوداکان نیشان بدات، بە پێچەوانەوە ئەمریکا یەک لایەنە لەم رێککەوتنە دەکشێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها داوا دەکات، کە روسیا بە شێوەی شەفاف و تەواو خاڵەکانی ئەم رێککەوتنە جێبەجێ بکات.
سەرچاوەکانی هەواڵگری ئەمریکا دەڵێن “روسیا بەم موشەکانە دەتوانێ بە ئاسانی هێرشی ئەتۆم بکاتە سەر ئەوروپا”.