نوچەنێت–تایمز ئیسرائیل
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە نزیک سنوورەکانی لوبنان خستەڕوو.
ئەم ئۆپەراسۆنە سەربازیەی ئیسرائیل بەرەبەیانی رۆژی رابردوو ٤ی دیسەمبەر دەستیپێکرد، ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنە، دۆزینەوە و تەقاندنەوەی ئەو تونێڵانەیە، کە بە هۆی حزبوڵڵای لوبنانەوە بۆ دزەکردنە ناو خاکی ئیسرائیل دروست کراون.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، لە تویتێکدا نووسیویەتی: پشتیوانی خۆمان بۆ ئیسرائیل و مافی رەوانی بەرگری ئەم وڵاتە رادەگەیێنین و داواش لە حزبوڵڵای لوبنان دەکەین، کە کۆتایی بە دروستکردبی تونێلکان بهێنێ.
جۆن بۆڵتۆن هەروەها نووسیویەتی “داوا لە ئێران و دەست و پەیوەندەکانی دەکەین، کۆتایی بە جوڵەکانیان لە نزیک سنوورەکانی ئیسرائیل و لوبنان بهێنن”.