روحانی هەڕەشە دەکات

0

نوچەنێت–ئاژانسەکان

حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران، لە سەردانی بۆ پارێزگای سمنان، جارێکی دیکەی هەڕەشەی داخستنی گەرووی هۆرموزی کرد.

حەسەن روحانی، ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی دیسەمبەر گوتی: ئەمریکا بزانێ، ئێمە نەوتی خۆمان دەفرۆشین، ناشتوانی رێگە لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بگرێت، ئەگەر بیهەوێ رۆژێک ئەم کارە بکات، هیچ نەوتێک لە کەنداوی فارس هەناردە ناکرێت.

حەسەن روحانی پێشتریش لە میانی سەردانی بۆ سویس و کۆبوونەوەی لە گەڵ ژمارەیەک لە ئێرانیانی نیشتەجێی ئەم وڵاتە، ناراستەوخۆ هەڕەشەی داخستنی گەرووی هۆرمۆزی کردوو. ئەم لێدوانەی روحانی لە گەڵ پێشوازی رابەری ئێران و بەرپرسانی سەربازی و سوپای پاسداران بەرەوڕوو بووەوە.

بەڵام وڵاتانی ناوچە و لە سەرووی هەموویانەوە ئەمریکا بەرامبەر بەل لێدوانە هەڕەشەئامێزەی سەرۆککۆماری ئێران هەڵوێستیان وەرگرت.

عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە کۆبوونەوەی لە گەڵ باڵیۆز و دیپلۆماتکارانی ئەم وڵاتە، ستایشی هەڕەشەکانی روحانی کردووە.

هەڕەشەی داخستنی گەورووی هۆرمۆز لە کاتێکدایە، کە رۆژی رابردوو، سەرۆکی رێکخراوی بەرنامە و بودجەی ئێران پشتڕاستی کردەوە، کە ئەمساڵ بە بەراورد لە گەڵ ساڵی رابردوو، رێژەی فرۆشتی نەوتی ئێران لە دوو ملیۆن و نیو بەرمیل بۆ یەک ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com