ململانێی شیعە ـ شیعە دەستیپێکرد

0

نوچەنێت: رۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە یاداشتێکدا دەڵێت، ململانێ و ناکۆکی نێوان دوو لایەنی گەورەی شیعە لە عێراق، بۆتە هۆی پەکخستنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت لەم وڵاتە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لەم بارەوە نووسیویەتی: دوو گروپی گەورەی ژێر دەسەڵاتی هادی عامری و موقتەدا سەدر، شەش مانگی دوای هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە، ئێستاش لە رکابەرایەتی و ململانێی یەکتر بەردەوامن.

بە گوێڕەی یاداشتەکەی رۆیتەرز، ئەم ململانێیە وای کردووە، کە کابینەی نوێی حكومەتی عێراق پێکنەیەت.

رۆیتەرزلەم بارەوە نووسیویەتی: بابەتی سەرەکی ئەم ململانێ و ناکۆکیەکی نێوان عامری و سەدر، وەزارەتی ناوخۆی عێراقە، کە لە بەرەدوام لە کۆنتڕۆڵی حزبەکەی عامری دابووە، بەڵام سەدر پێی وایە ئەو کەسەی ئەم وەزارەتی رادەست دەکرێت، دەبێ ئۆگری و ئاراستەی حزبی نەبێت و وەک کەسێکی بێ لایەن خۆی دەربخات.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی رۆیتەرز، عێراق، کە سەردەمانێک مەیدانی سەرەکی ململانێی شیعە–سوننە بوو، لە ئێستادا شەڕی شیعە–شیعە ئەزموون دەکات، ئەمەش هۆکاری سەرەکییە بۆ ناکارامەبوونی دەوڵەتی عادل عەبدولمەهدی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com