وڵاتێکی دیکە پەیوەست دەبێ بە گەمارۆکانی سەر ئێڕان

0

نوچەنێت–رۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرای دەکات، کۆریای باشور بە دوای جێگرەوەیەک بۆ نەوتی ئێڕان دەگەڕێ.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بە پشت بەستن بە سەچاوەکانی خۆی، دەڵێت: لە کاتێکدا مۆڵەتی ئەمریکا بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان لە پەیوەندی لە گەڵ کڕینی نەوتی ئێڕان رووی لە کۆتاییە، کۆریای باشوور، لە پلانیدایە جێگرەوەیەک بۆ نەوتی ئێڕان بدۆزێتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز ئەوەش دەخاتەڕوو، کە سێئۆل سەرباری گران بوونی جێگرەوەیەک بۆ نەوتی ئێران، لە هەوڵدایە سەرچاوەیەکی نوێی، بەڵام جێی باوەڕ بۆ وزەی ئێڕان دابین بکات.

کۆریای باشور زیاتر لە نیوەی نەوت و گازی خۆی لە کێڵگەی نەوتی پارسی باشووری ئێران دابین دەکات.

سێئول بڕیاری داوە رێژەی هاوردەکردنی نەوتی ئێران بگەیێنێتە ئاستێک، تاکوو پەیوەندیەکانی لە گەڵ واشنتۆن زیانی بەر نەکەوێ.

ئەمریکا، سعودیە، لیبی و ئۆسترالیا، لە روانگەی کۆریای باشورەوە، دەتوانن بەدیل بن بۆ نەوت و گازی ئێران، سەرباری ئەوەی، کە تێچوویەکی زۆری بۆ ئەم وڵاتە بەدواوە دەبێ و گرانتر تەواو دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com