نوچەنێت-نەوزاد عەلی
بڕیاربوو له دانیشتنی ئهمڕۆ دووشهممه (٤- ١٢- ٢٠١٨)ـی پەرلەمانی عیراق، دهنگ لهسهر وهزیرهكانی تری كابینهی نوێی حكومهتی عیراق بدرێت، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا، پەرلەمانتارێکی پارتی ـیش، دەڵێت “بەهۆی درووستبوونی گرژی ئاڵۆزی لەناو هۆڵی پەرلەمان کۆبوونەوەکە بۆ ماوەیەکی کاتی دواخراوە”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر وەزیرەکان، ڕایگەیاند “لەسەرەتا رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ کۆبەوەکە تەواو بوو، بەڵام هاوپەیمانی سائیرون هاتنە ناوهۆڵی پەرلەمان، وەک هەڕەشەکردن هێرشیان کردەسەر پەرلەمان و گوتیان ئێمە قبوڵی ناکەین و نەیانهێشت کۆبوونەوەکە بەردەوام بێت”.
پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتیشی “بەو هەڵسووکەوتەی هاوپەیمانی سائیرۆن ئاڵۆزی لەناو هۆڵی پەرلەمان درووستبوو، دواتر سەرۆکی پەرلەمان، کۆبوونەوەکەی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دواخست، تاکو رێککەوتنێک بکرێت”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، کە سەرجەم کاندیدەکانی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی، ئامادەیە و کێشەی گەورە لە نێوان کوتلەکانی بینا و ئیسڵاحە لەسەر فالح فەیاز.