نوچەنێت–سپۆتنیک
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی دیسەمبەر، لە برۆکسێل کۆبوونەوە.
تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ، بەریەککەوتنی کەشتییە شەڕکەرەکانی روسیا و ئۆکرانیایە.
وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ، بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا رێکارەکانی ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئاڵٶز و پەیوەندیەکانی نێوان ئۆکرانیا و روسیا تاوتوێ بکەن.
بە پێێ سەرچاوەکانی هەواڵ، بابەتی قەدەغکردنی پەرەپێدان بە موشەکە ئەتۆمیە نێوەند مەوداکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی وەزیرانی دەرەوەئ ناتۆ دەبێت.
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەسەلەی مەشق و راهێنانی سەربازی بە هێزە عێراقیەکانی ژێر چاودێری ناتۆ، سێهەم تەوەری گرنگی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی برۆکسێلە.