ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل دەستیپێکرد

0

نوچەنێت-روسیا الیوم

ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل لە سنوورەکانی لوبنان لە ژێر ناوی “قەڵغانی باکور” دەستی پێکرد.

سوپای ئیسرائیل باس لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆ لە سنوورەکانی لوبنان دەکات و دەڵێت، ئامانجی سەرەکی ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە دۆزینەوە و تێکڕووخانی توونیلەکانی حزبوڵڵای لوبنانە.

بە گوێڕەی لێدوانی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیلی، ئەم ئۆپەرایسۆنە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی دیسەمبەر دەستی پێکردووە.

ئیسرائیل راشیگەیاندووە، لوبنان لە لێدانی ئەم تونێلانە بەرپرسیارە و ئاماژەی بەوەش کردووە، کردنەوەی ئەم تونێلانە لە بەشی باکور هێڵی «الأرزق»، نیشانەی نابەرپرسیارێتی دەوڵەتی لوبنانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com