نوچەنێت–رۆیتەرز
دوو کەسی دیکە لە سەرکردە سەربەخۆیی خوازەکانی کاتالۆنیا مانیان لە خواردن گرت.
ئەم دوو سەرکردەیەی کەتەلۆنیا رایانگەیاندووە، وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە دەزگای دادوەری ئیسپانیا دەست دەکەن بە مانگرتن.
مانگرتنی سەرانی سەربەخۆیی خوازی کەتەلۆنیا لە رۆژی شەممەی رابردووە دەستی پێکردووە.
ساڵی رابردوو، دوای ئەوەی، کە دەوڵەتی خۆجێی کەتەلۆنیا گشتپرسی بۆ پرسەی سەربەخۆیی ئەم هەرێمـە بەڕێوە برد. لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیسپانیاوە هێرش کرایە سەر هەرێمەکە.
لە ئێستادا ٩ کەس لە سەرانی سەربەخۆیی خوازی کەتەلۆنیا دەستگیر کراون و چاوەڕێی بەڕێووەچوونی دادگا دەکەن.
بەرپرسانی ئیسپانیا، تاکوو ئێستا بەرامبەر بەم مانگرتنە کاردانەوە و هەڵوێستی فەرمییان نەبووە.