نوچەنێت–ئاژانسەکان
مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا کۆبوونەوە و پرسی ئێڕانیان تاوتوێ کرد.
دوو لایەن لەم دیدارەکەدا خەجتیان لە سەر زۆرترین گوشار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێڕان کردۆتەوە.
پەمپیۆ هەروەها جەختی لە سەر مافی رەوای بەرگری بۆ ئیسرائیل کردۆتەوە بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئێران.
بە گوێڕەی لێدوانی هیزەر نائۆرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پەمپیۆ جەختیشێ لە سەر پابەندبوونی ئەمریکا بە ئاسایشی ئیسرائیل کردۆتەوە.
پێگەی تایمز-ی ئیسرائیل رایگەیاندووە: بنیامین نەتانیاهۆ، بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکای گوتووە، ئەگەر حزبوڵڵای لوبنان چالاکیەکانی سنووردار نەکات، هێرشی دەکرێتە سەر.