واشنتۆن خوازیاری راگرتنی گفتوگۆکانە

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

نێڕدەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروبرای سوریا دەڵێت، ئێڕان، روسیا و تورکیا لە پەیوەندی لە گەڵ گفتوگۆکانی ئاشتی لە سوریا (رەوتی ئاستانا) ناسەرکەوتوو بوونە.

جەیمز فێری، نێڕدەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ دۆسیەی سوریا دەشڵێت: ئەمریکا چاوەڕوانی راپۆرتی دی مستۆرا، نێڕدەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ سوریا، بەڵام هەر چۆنێک بێت واشنتۆن پێی وایە، کە دەبێ رەوتی ئاستانا کۆتایی پێبێت.

بە گوتەی جەیمز فێری، راپۆرتەکەی دی مستۆرا، کە بڕێارە رۆژی ١٤ی دیسەمبەر ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی بکات، یەکلای دەکاتەوە، کە ئایا کۆبوونەوەیەکی ئاستانا سەرکەوتوو بووە یان نا.

فێری لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی دەڵێت “پێشنیار و روانگەی واشنتۆن و زۆریەک لە وڵاتانی جیهان، راگرتنی رەوتی ئاستانایە، ئەوان بڕیار بوو دەستوری نوێ بۆ سوریا ئامادە بکەن و رادەستی دی مستۆرای بکەن، بەڵام تاکوو ئێستا سەرکەوتوو نەبوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com