داوای سزادانی ئێران دەکرێت

0

نوچەنێت–یۆرۆ نیوز

برایان هوک، نێڕدەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێڕان، داوایەک ئاراستەی وڵاتانی ئەوروپی دەکات.

برایان هوک داوای لە ئەوروپا کردووە، تاکوو لە پەیوەندی لە گەڵ تاقیکردنەوەی موشەکی ئەم دواییانەی ئێڕان، ئەم وڵاتە سزا بدرێت.

بەرپرسی دۆسیەی ئێڕان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە رۆژی رابردوو سەردانی برۆکسێلی کردووە، لە سەر زۆرترین گوشارەکان بۆ سەر ئێران دەکاتەوە و دەشڵێت “هاودەنگی ئەوروپییەکان لەم بارەوە شوێندانەری زیاتری دەبێت”.

برایان هوک ئاشکراشی دەکات، لە داهاتوویەکی نزیکدا سەبارەت بە سزادانی ئەو لایەنانەی، کە ئاسانکاری بۆ بەرنامەی موشەکی ئێڕان دەکەن، لە گەڵ ئەوروپیەکان کۆدەبێتەوە.

ئەم دیپلۆماتکارەی ئەمریکا، هەروەها داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات کە ئێران سزا بدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com