نوچەنێت–سپۆتنیک
گوتەبژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، وەک کاردنەوەی بەرامبەر بە بەرنامەی موشەکی ئێران و تاقیکردنەوەی موشەکی ئەم وڵاتە لە رۆژانی رابردووا، هەڵوێستی وەرگرت.
ماریا ئێدیبار، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، تاقیکردنەوەی موشەکی رۆژانی رابردووی ئێرانی مەحکوم کرد.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، رۆژی دووشەممە ٣ی دیسەمبەر رایگەیاند: تاقیکردنەوە موشەکیەکەی ئەم دواییانەی ئێران مەحکوم دەکەین و پێمان وایە، ئەم تاقیکردنەوانە دژی بڕیاری ژمارە ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانە لە ساڵی ٢٠١٥ پەسەند کراوە.
ئەم دیپلۆماتکارەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا گوتیشی، ئەم کردارانەی ئێران کێشە ئەمنیەکانی ئێستای ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات و بەرلین داوا لە ئێران دەکات، ئەم تاقیکردنەوانە وەلابنێ.