نەتانیاهۆ و پەمپیۆ لەسەر ئەم بابەتە کۆدەبنەوە

0

نوچەنێت–ئاژانسەکان

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، بەم زووانە لە برۆکسێل لە گەڵ سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، لە گەڵ مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆدەبێتەوە و رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئێران تاوتوێ دەکەن.

بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە میانی ئەم دیدارەدا دوو لایەن سەبارەت بە دەستوەردانی ئێران لە سنورەکانی باکوری ئیسرائیل و مەترسییەکانی ئەم وڵاتە گفتوگۆ دەکەن.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ (دووشەممە ٣ی دیسەمبەر) لە بەیانێکدا رایگەیاند: نەتانیاهۆ سەردانی برۆکسێل دەکات و لە گەڵ پەمپیۆ دیدار و گفتوگو دەکات.

یوسی کوهەن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل و مێئر بن شیت، راوێژکاری ئاسایشی ناوخۆی ئەم وڵاتە، لەم سەردانە هاوڕێیەتی نەتانیاهۆ دەکەن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پێشتر جەخت لە سەر بەرەنگاربوونەوەی چالاکیەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردۆتەوە.

ئەمریکا لە ساڵی ١٩٨٥ بەدواوە، ساڵانە بڕی ٣ ملیار دۆلار یارمەتی ئیسرائیل دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com