گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ ئەمریکا: بەردەوام دەبین

0

نوچەنێت–فارس

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران، بە ئاماژەدان بە لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە بارەی تاقیکردنەوەی موشەکی وڵاتەکەی دەڵێت، پەرە بە بەرنامەی موشەکی خۆمان دەدەین و لە تاقیکردنەوە موشەکیەکانیش بەردەوام دەبین.

ئەبولفەزل شکارچی، گوتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران، رۆژی یەکشەممە ٢ی دیسەمبەر رایگەیاند: تاقیکردنەوەی موشەکی و بردنە سەرەوەی ئاستی توانای بەرگری کۆماری ئیسلامی، تەنها بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەی دوژمنانە و لە تاقیکردنەوەی موشەکیش بەردەوام دەبین.

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەشڵێت “بابەتی تاقیکردنەوەی موشەکی لە دەرەوەی چوارچێوەی دانوستانەکانە و ئەم باتەتە پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانەوە هەیە و بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین گفتوگۆی لەبارەوە بکەین”.

ئەم بەرپرسە سەربازیەی ئێران هەروەها دەڵێت، وڵاتانی ناوچە دڵنیا دەکەینەوە، کە چاوی تەماحمان لە سەریان نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com