نوچەنێت–ئیلنا
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وەڵامی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە.
بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەخت دەکاتەوە، کە بەرنامەی موشەکی وڵاتەکەی، لایەنی بەرگری هەیە و بە گوێڕەی پێویست بەردەوام دەبن.
دوای ئەوەی، کە مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند “ئێران لە رۆژانی رابردوو موشەکێکی بالستی نێوەند مەودای تاقی کردۆتەوە و ئەم تاقیکردنەوە بە پێشێلکردنی بڕیاری ژمارەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی لێکدایەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێڕان گوتی، بەرنامەی موشەکی ئێران باری بەرگری هەیە”.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، جەختیش دەکاتەوە، تاکوو ئێستا ئەنجومەنی ئاسایش هیچ بڕیارێکی نەداوە، کە رێگربێت لە بەردەم بەرنامەی موشەکی و تاقیکردنەوەی موشەکی لە لایەن ئێرانەوە، قەدەغە نەکراوە.