نوچەنێت–ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، تاقیکردنەوەی موشەکی لە لایەن ئێڕانەوە جێێ نیگەرانییە و تاران دەبێ دەست بە جێ سەرجەم تاقیکردنەوە موشەکیەکانی رابگرێت.
جێرمی هاونت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە هەڵوێستێکی هاوشێوەی هەڵوێستی ئەمریکا، بەرامبەر بە تاقیکردنەوەی موشەکی بالیستی نێوەند مەودا لە لایەن ئێرانەوە هەڵوێستی وەرگرت.
دوای ئەوەی، کە مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی دیسەمبەر، تاقیکردنەوەی موشەکی ئێران ئاشكرا کرد، وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش بەرامبەر بەم کردەوەی ئێران هەڵوێستی وەرگرت.
هانت لە تویتێکدا نووسیویەتی: نیگەرانی تاقیکردنەوەی موشەکی بالستی لە لایەن ئێرانەوەین، ئەم تاقیکردنەوە موشەکیە، هەڕەشەئامێز و دژی بڕێارەی ژمارەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش هەژمار دەکرێت.
تاکوو ئێستا وردەکاری تاقیکردنەوەی موشەکی ئێڕان لە لایەن بەریتانیا و ئەمریکا ئاشكرا نەکراوە.