نوچەنێت–ئاژانسەکان
جێگری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی، لە بەیانێکدا دەڵێت، یەمەن لە بەردەم کارەساتێکی مرۆییدایە.
مارک لوکوک، جێگری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانە، دوای سەردانەکەی بۆ یەمەن جەخت دەکاتەوە، ئەم وڵاتە لە بەردەوام کارەساتێکی مرۆییدایە، بەڵام هێشتا کات بە دەستەوە ماوە.
ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەشڵێت: سەرباری ئەوەی، کە یەمەن لە ٢٠١٧ بەم لاوە لە دۆخێکی قەیراناویدا دەژی، بەڵام ئێستاش کات بە دەستەوە ماوە.
لوکو داوا لە لایەنەکانی شەڕی ناوخۆی یەمەن دەکات، کە لەمپەر لە بەردەم گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ئەم وڵاتە دروست نەکەن.
لوکوک پێنجشەممەی رابردوو سەردانی یەمەنی کرد.