نوچەنێت–سپۆتنیک
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئێران بە تاقیکردنەوەی موشەکی بالیستی تۆمەتبار دەکات.
مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئێڕان موشەکێکی بالستی تاقیکردۆتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیانێکدا دەڵێت: ئێران ئەم دواییانە موشەکێکی بالستی نێوەند مەودای تاقیکردۆتەوە، کە توانای کردنە ئامانجی بەشێک لە ئەوروپا و سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
مایک پەمپیۆ، لە بەیانی خۆیدا جەخت دەکاتەوە، ئەم تاقیکردنەوە موشەکیەی ئێران پێشێلکردنی بڕیاری ژمارە ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت “ئەم هەنگاوانەی ئێران ئیدانە دەکەین و داوا لە تاران دەکەین، سەرجەم تاقیکردنەوە موشەکیەکانی خۆی وەلابنێ، کە توانای هەڵگرتنی کڵای ئەتۆمییان هەیە”.