مالیکی لەسەر ناتۆی عەرەبی هاتەدەنگ

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، بە ئاماژەدان بەوەی، کە عێڕاق ناچێتە ناو هیچ هاوپەیمانییەک، کە لە دژی ئێران بێت. دەشڵێت “پێکهێنانی ناتۆی عەرەبی لە دژی ئێڕان سەرکەوتوو نابێت”.

نوری مالیکی جەختیش دەکاتەوە، ئەمریکا هەوڵی راکێشانی  عێراق بۆ ناو ناتۆی عەرەبی دەدات، بەڵام بەغدا هیچ کات ئامادە نییە ببێتە بەشێک لەم هاوپیەمانییە سەربازییە.

مەلیکی سعودیە، بە پشتیوانی لە داعش و گروپە توندڕەوەکان تۆمەتبار دەکات و دەشڵێت: وڵاتانی عەرەبی لاوازتر لەوەن کە بیانهەوێ هێزێکی وەک ناتۆ پێکبێنن.

بە گوتەی نوری مالیکی، سعودیە و ئیسرائیل و ئەمریکا، لە پشتەوەی پلانی ناتۆی عەرەبین و لە راستیدا دەیانهەوێ گەمارۆی ئێران بدەن.

سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق جەتیش دەکاتەوە، کە ئەم وڵاتە نابێ ببێتە بەشێک لە ناتۆی عەرەبی، چونکە نە ئەوان و نە پەرلەمان رێگە بە ئەندامەتی عێراق لەم هاوپەیمانێتیە نادەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com